وەزیری ئاوەدانكردنەوە: چارەسەری گونجاو بۆ تەواوکردنی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پەسەند کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: چارەسەری گونجاو بۆ تەواوکردنی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پەسەند کرا

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، خۆشبەختانە سەرۆکی حکوومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات و چارەسەری گونجاو بۆ تەواوکردنی نۆ هەزار و چوار یەکەی نیشتەجێبوون پەسەندکرا.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: "رۆژی دوشەممە ٢٧/٦/٢٠٢٢ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بەو پڕۆژانەی یەکەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە جێبەجێ دەکرێت".

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی تەکنیک و بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاکان و جێگرەکانیان و بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و ژمارەیەک لەبەرپرسانی دیکەی وەزارەت ئامادەی بوون، گفتوگۆکرا سەبارەت بە دانانی پلان و میکانیزم بۆ تەواوکردن و دابەشكردنی ئەو نۆ هەزار و چوار یەکەیەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە جێبەجێدەکرێن، کە بەشێکیان تەنها لایەنی خزمەتگوزاری ماوەو لەقۆناغەکانی کۆتاییدان.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت تایبەت بە تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون و رایگەیاند: "خۆشبەختانە سەرۆکی حکوومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات و چارەسەری گونجاو بۆ تەواوکردنی نۆ هەزار و چوار یەکەیەی نیشتەجێبوون پەسەندکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیاردراوە سندوقی نیشتەجێکردن کارا بکرێتەوە، کە هەنگاوی یەکەمە بۆ تەواوکردنی یەکەکان و ئێمەش هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە دەبێت کە بەزووترین کات رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر و ئەو یەکانەی نیشتەجێبون تەواو بکەین، کەمئامانجمان تەواوکردنی یەکەکان و دابەشکردنیەتی بەسەر کەسانی شایستەدا".

هەر لە کۆبونەوەکەدا رێنوێنی و بڕیاری پێویست دەرکرا، سەبارەت بە چۆنێتی دەستبەکاربونەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێببوون و تەواوکردنیان، لەگەڵ دانانی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی یەکەکان.