بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیان نووسراوێک دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیان نووسراوێک دەکرێ

 

لێژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بۆ خەرجکردنی دەرماڵە بۆ قوتابیان نووسراوێک کراوە.

حوسێن قەیسی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، بەئاژاسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند: "لێژنەکەمان پلانێکی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەیە و نووسراویش بۆ وەزارەتی پەروەردە کراوە، بۆ تەواوکردنی دەرماڵەی قوتابیان و بڕیارە جێبەجێ بکرێ و دەرماڵە بدرێتە قوتابیان".

دەربارەی پرسەکانی دزەکردنی پرسیارەکانیش، ئەندامی لێژنەی پەروەردە جەختی لەوەکردەوە: "لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دڵنیاییمان دەربارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی وەرگرتووە و ڕێکارەکان لەلایەن لێژنەیەکی باڵاوە ئەنجام دەدرێن و پارێزگاری لە ئەمنیەتی پڕۆسەکە دەکرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە چەند پێشنیازێک لەئاراداهەیە کە پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە دەکرێت پێش دەسپێکی ساڵی خوێندنی داهاتوو لەپێناو بەرەوپێشبردنی لایەنی پەروەردەیی، گوتیشی: "یەکێک لەو پێشنیازانە دەرکردنی ڕێنوێنییەکانی وەرگرتنە لە قوتابخانەی زیرەکەکان و لێهاتووان و جووڵەی میلاکاتە لەو قوتابخانانە".