كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پێشمەرگەیەکی کوردستان لە خولێکی شاهانەی بەریتانیا بەشدار دەبێت

پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستان، وەکوو تاکە پێشمەرگە لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا توانیی لە وڵاتی بەریتانیا لە خولێکی شاهانەدا بەشدار بێت کە بۆ ماوەی 14 مانگ بەردەوام دەبێت.

ئۆمێد وه‌لاتى لە ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزی پشتیوانیی یەک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''نزیکەی 10 ڕۆژ پێش ئێستا پێشمەرگەیەکی هێزی پشتیوانیی یەک بە ناوی ئەندازیار مولازم یەک ژیوار فاروق شەریف وەکوو تاکە پێشمەرگە لە هیزی پێشمەرگەی کوردستان چووەتە وڵاتی بەریتانیا بۆ بەشداری لە خولێکی سەربازیی تایبەتی شاهانەدا''.

گوتیشی: ''ئەو ئەفسەرە لەسەر بنەمای هێز و توانای خۆی وەرگیراوە و لە چەند وڵاتی دیکەشەوە سەرباز وەرگیراون، بەڵام لە کوردستانەوە تەنیا ئەو پێشمەرگەیە وەرگیراوە''.

ئاماژەی بەوەش دا کە خولەکە بۆ ماوەی 14 مانگ بەردەوام دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە کوردستان و درێژە بە خزمەتی خاکی وڵاتی خۆی دەدات.