كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوو برا خۆڵ بەسەریاندا دەڕمێت و گیان لەدەست دەدەن

لە کۆمەڵگای چڕە، لە کاتی کارکردن بە شۆفڵ و گەڵابە، دوو برا بەیەکەوە کەندەڵانی خۆڵ بەسەریاندا دەڕمێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن.


پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند، کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ دوو برا، بە ناوەکانی (لوقمان ساڵح سلێمان) تەمەن 55 ساڵ و (عەلی ساڵح سلێمان) تەمەن 40 ساڵ، بە شوفڵ و گەڵابە، لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریان دەکرد، بەداخەوە خۆڵەکە بەسەریاندا دەڕمێت و بەهۆیەوە هەردوو برا بەیەکەوە گیان لەدەست دەدەن.

گوتیشی: “لەلایەن هاووڵاتییانەوە تەرمەکانیان دەردەهێنرێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی شێخان”.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شێخان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی دوو برا گەیشتووەتە نەخۆشخانەی شێخان، بەڵام بەداخەوە وادیارە هەر لەو شوێنەی ڕووداوەکەی تێدا ڕووی داوە، گیانیان لەدەست داوە، بۆیە بۆ مەبەستی توێکاریی پزیشکی، تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.