كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لەبارەی گۆڕانكاری له‌ ته‌مه‌نی خانەنشینكردنی فەرمانبەران دەدرێ

بەرپرسێكی خانەنشینی، ڕوونکردنەوە لەبارەی جیاوازیی تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەخاتە ڕوو.

حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە هەرێمی کودستان، ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە 63 ساڵ خانەنشین دەکرێن، بەڵام لە حکوومەتی عێراقی تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن، لێرە تەمەنەکە هەروەکوو خۆیەتی".

سەبارەت بەو جیاوازییە، گوتی: "ئێمە لە هەرێمی کوردستان یاسای خانەنشینی ژمارە 27ی ساڵی 2006ی هەموارکراو جێبەجێ دەکەین، کە تەمەنی ئیجباریی خانەنشین 63 ساڵە، لە عێراق یاسایەکی تر جێبەجی دەکرێ".

بەپێی یاسای چاکسازی، هەر کارمەندێکی حکوومی  15ساڵ خزمەت و 45ساڵ تەمەنی هەبێت دەتوانێ ئارەزوومەندانە خۆی خانەنشین دەکرێن.

حازم گۆران، ئاشکراشی کرد، ئێستا فەرمانبەرانی لەدایكبووی ساڵی 1959 خانەنشین دەكرێن.

ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەکرێن، وێڕای مووچەی خانەنشینییان، پاداشتی خانەنشینبوونیان بۆ خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان، ئەوەشی خستە ڕوو، هەر كارمەندێك تەمەنی بگاتە 63 ساڵ، دەبێت ڕه‌وانه‌ی خانەنشینی بكرێت، گوتیشی: "فەرمانبەرێك 63 ساڵ خزمەتی خۆی تەواو بكات، دەبێت مامەڵەی خانەنشینی بۆ بكرێت، بەپێچەوانەوە، هەر پارەیەكی زیادە وەربگرێت، بە نایاسایی ئەژمار دەكرێت".

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 5 هەزار كەس خانەنشین دەكرێن.

 

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی دووپاتی كردەوە، كە ئەوانەی نەخۆش بن، یان ئەو فەرمانبەرەی كۆچی دوایی بكات، مووچەی خانەنشینی بۆ دەبڕدرێتەوە.