كێڵگە و بیری گەورەی نەوت و غاز لە موسڵ دۆزراونەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كێڵگە و بیری گەورەی نەوت و غاز لە موسڵ دۆزراونەتەوە

 

پارێزگاری موسڵ، ئاشکرای کرد کە چەندین كێڵگە و بیری گەورەی نەوت و غازی لە پارێزگاكە دۆزراونەتەوە.

نەجم جبووری، پارێزگاری موسڵ، بە ئاژانسی (هەواڵی عێراق)ی راگەیاند: "لە ڕێگەی كۆمپانیاكانەوە تواندراوە چەند كێڵگەیەكی زۆر گەورەی نەوت لە ناوچەكانی گەیارە و تەلەعفەر،بدۆزێتەوە و كۆمپانیاكان هێشتا بەردەوامن لە كاركردن لە پارێزگاكە".

ئاماژەی بەوەش دا پارێزگا پاڵپشتی كۆمپانیای گەڕانی نەوت دەكەن. و ئاسایشی تووند و هاوكارییەكی گەورەی بۆ دابین دەكات .

پارێزگاری موسڵ گوتیشی: "چەند جارێك پارێزگا پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتەوە كردووە سەبارەت بەو داواكاریانەی كە لەلایەن كۆمپانیا تایبەتەكانەوە پێشكەش كراون كە ئارەزووی دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتیان هەیە لە كێڵگەی گەیارە، هەروەها كۆمپانیاكانی دیكەش دەیانەوێت ئەو غازە بەكاربهێنن كە دەكەوێتە ناوچەكەوە".

جەختی کردەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق هاوکاری پێویست نەبووە، بەتایبەت بۆ پاڵاوگەکان.

نەجم جبووری دووپاتی کردەوە: "ئەو بیرانەی لە پارێزگای نەینەوا دۆزراونەتەوە زۆرن و یەدەگی زۆر گەورەی نەوت و غازیان لە پارێزگاكەدا هەیە".