بە مووشەك هێرش كرایە سەر سەربازگەی توركیا لە زیلكان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە مووشەك هێرش كرایە سەر سەربازگەی توركیا لە زیلكان

 

كەمێك لەمەوبەر، بە دوو مووشك، هێرش كرایە سەر سەربازگەی توركیا لە ناحیەی زیلكانی سەر بە قەزای شێخان.

لەمبارەیەوە محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زیلكان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، كەمێك لەمەوبەر دوو مووشەك ئاراستەی سەربازگەی توركیا لە سنووری ناحیەكەمان كراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە هەردوو مووشەك لە نزیك سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكیان لێ نەكەوتۆتەوە.

بەرێوەبەری ناحیەكە ئاشكرای كرد كە تەنیا لەم مانگەدا، ئەوە چوارەمین جارە هێرش دەكرێتە سەر سەربازگەی توركیا لە ناحیەی زیلكان.