ئەمڕۆ شەممە لە دهۆك، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جلوبەرگی جەژنی قوربانی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە منداڵانی بێ دایك و باوك دابین كرد.
دلاوهر پههلهوهى، بهرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی دهۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: "ئەمڕۆ 100 منداڵی بێ دایك و باوك لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەسەر ئەركی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هێنران بۆ یەكێ لە مۆڵەكانی پارێزگای دهۆك، بۆ ئەوەی جلوبەرگی جەژنیان بۆ دابین بكەین”.
بهرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی دهۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "زۆربەی ئەو منداڵانە تەمەنیان لەنێوان حەوت تا 12 ساڵیدا بوو، كە ژمارەیان 100 منداڵ بوو و جلوبەرگی جەژنی قوربانیان لەسەر حەز و ئارەزووی منداڵەكان خۆیان بۆ دابین كرا، بۆ نانی نیوەڕۆش میوانی ئێمەن و دواتر ئەیانگەڕێنینەوە بۆ زاخۆ بۆ ناو خێزانەكانیان”.
گوتیشی: “ئێمە خۆمان بە خاوەن و كەسوكاری ئەو منداڵە بێ دایك و باوكانە دەزانین، ئەوەندەی لەتواناشماندا هەبێ، وەك دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خزمەتی ئەو منداڵە بێ دایك و باوكانە دەكەین، خزمەتكردنی ئەوان بۆ ئێمە شانازییەكی گەورەیە و بە ئەركی سەر شانی خۆمانی دەزانین”.