زیره‌ک که‌مال: بەشێك لە میدیای كوردی خه‌ریکی ترساندنی خه‌ڵک و تێکدانی دۆخه‌که‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زیره‌ک که‌مال: بەشێك لە میدیای كوردی خه‌ریکی ترساندنی خه‌ڵک و تێکدانی دۆخه‌که‌ن

شێواندنی وێنه‌ی رووداوه‌کان و ترس بڵاوكردنەوە له‌ناو خه‌ڵکی زه‌نگێکی زۆر مه‌ترسیداره

زیره‌ک که‌مال. نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس باس له‌و مه‌ترسییانه‌ ده‌کات، که‌ به‌هۆی میدیاوه‌ رووبه‌ڕووی کوردستان بووه‌ته‌وه،‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، که‌ بەشێك لە میدیا له‌ كوردستان پابه‌ند نین‌ به ‌کار و ئیتیك و پەیامی راستەقینەی میدیا و لەبری ئەوە، چەواشەكاری بڵاو دەکەنەوە.

زیره‌ک که‌مال، بۆ (باسنیوز) گوتی: ”له‌ هه‌موو دونیادا کاری رۆژنامه‌نووسی به‌ یاسا رێک خراوه،‌ میدیاکار بۆی نییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا ده‌ربچێت، چونکه‌ کاریگه‌ریی نەرێنی ده‌کاتە سەر سه‌قامگیریی سیاسی و نه‌هێشتنی پێکه‌وه‌یی و شڵه‌ژانی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ناو هه‌موو یاسا به‌رکاره‌کانی کاری رۆژنامه‌نووسی له‌ جیهانیشدا ٢٤ خاڵ په‌یوه‌ست به‌ کاری رۆژنامه‌نووسی هه‌ن،‌ ته‌نیا ٦ خاڵی مافه،‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێکی له‌و شێوه‌ی له‌ کۆرمۆر رووی دا، پێویستە میدیا سه‌ره‌تا سه‌یری هه‌ڵوێستی فه‌رمیی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان بكات كە چۆنیه‌تیی رووداوه‌که‌ بۆ خه‌ڵک شی بکه‌نه‌وه،‌ دواتر ئەوان کاری له‌سه‌ر بکەن، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ده‌بێت دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌کان بێت، راسته‌ رۆژنامه‌نووسان مافی خۆیانە به‌دواداچوون بکه‌ن، به‌ڵام شێواندنی وێنه‌ی رووداوه‌کان و ترس بڵاوكردنەوە له‌ناو خه‌ڵکی زه‌نگێکی زۆر مه‌ترسیداره.“

گوتیشی: ”تێکدانی سه‌قامگیریی خه‌ڵکی وڵاتی خۆت، كارێكی مه‌ترسیداره‌، میدیا ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ نه‌کات، ده‌توانێت ئه‌و رۆڵه‌ ببینێت، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌ میدیا له‌ کوردستان مه‌به‌ستدار و دروستکراوه،‌ په‌یوه‌ندیی به‌ کاری رۆژنامه‌نووسی و ئیتیکی رۆژنامه‌نووسییه‌وه‌ نییه‌، به‌داخه‌وه‌ جۆرێک له‌ بێسه‌روبه‌ری و چه‌واشه‌کاری‌ به ‌ناوی میدیاوه‌ له‌ كوردستان هەیە، خه‌ریکی ترسناندنی خه‌ڵک و تێکدانی دۆخه‌که‌ن، له‌ هه‌موو دونیادا رۆژنامه‌نووس به‌ پابه‌ندبوون به‌ یاسا کاری خۆی ده‌کات، به‌داخه‌وه‌ له‌ کوردستان کار به ‌یاسای کاری رۆژنامه‌گه‌ری ناکرێت.“

ئەو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسە راشیگه‌یاند: ”بۆ نموونه‌ له‌کاتێکدا فڕۆکه‌خانه، یان کێڵگه‌ی کۆرمۆر بۆردومان ده‌کرێت، ئاساییه‌ بکرێته‌ هه‌واڵ، به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی هه‌واڵ دابڕێژرێته‌وه،‌ نه‌ک بڵاوکردنه‌وەی‌ ترس و تۆقاندن و لێکدانه‌وه‌ی كەسی و شتی لابه‌لا، بۆیه‌ له‌ کوردستان پێویستیمان به‌ پێداچوونه‌وه‌ی میدیا هه‌یه.“‌