لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە، دوو پێشمەرگە بریندار بوون.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی 6ی 2022، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی ئاخجەلەر نزیک گوندی چنارتوو دوو پێشمەرگە برینداربوون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، "دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرای 122ی مەڵبەندی تەندرووستیی شەهید حەمە غەفوور ئاخجەلەری سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".
له لایهكی دیكهوه هاوكات لەسەر ڕێگای نێوان كفری و كەلار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، فهرماندهیهكی هێزهكانی پێشمهرگه به پلهی عەمید گیانی لەدەست دا.