فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گیانی له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گیانی له‌ده‌ست دا

لەسەر ڕێگای کەلار - کفری و نزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری لاندكروزەر وەرگەڕا و بەهۆیەوە پلەدارێکی سەربازی گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 26/6/2022 لەسەر ڕێگای کەلار - کفری و نزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری لاندكروزەر وەرگەڕا و سەرنشینێک کە پلەی عەمیدە لە بەشی جموجۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوی ئاری محه‌مه‌د تۆفیق، لەدایکبووی 1970 و دانیشتووی شاری سلیمانی گیانی لەدەست دا.

ئێستا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراوە بۆ ئەوەی توێکاریی بۆ بکرێت.