لە كەركووک پیاوێكی كورد دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ، دەركەوت گیانی لەدەست داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە كەركووک پیاوێكی كورد دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ، دەركەوت گیانی لەدەست داوە

لە گەڕەكێكی شاری كەركووك، پیاوێكی بەتەمەنی كورد دوای ئەوەی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ دیار نامێنێت، دەركەوت لە ماڵەكەیدا گیانی لەدەست داوە.

لەم بارەیەوە، عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی 6ی 2022، لە گەڕەكی ئەسرا و مەفقوودینی شاری كەركووك، موختاری گەڕەكەكە ئاگاداری كردینەوە كە پیاوێك 25 ڕۆژە لە ماڵ دەرنەچووە و دیار نییە، پاشان بە بڕیاری دادوەر چووینە ماڵەكەوە، پیاوەكە بەتەنیا بوو، مردبوو.

گوتیشی: پیاوەكە ناوی محەمەد ئیسماعیل سەعید خەسرۆ دەڵۆییە و لەدایكبووی ساڵی 1952 و خانەنشینە و پۆلیس لەبارەی گیان لەدەستدانەكەیەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد.