كەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سووكە تۆزیش دەبیت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سووكە تۆزیش دەبیت

کەشناسی ئاشكرای كرد، کاریگەری تۆز و خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت، بەڵام سبەی جارێکی دیکە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

لە راگەیاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بە بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی  توزێکی سووک، ئەگەری زیادبوونی خێرای با لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە، لە کاتەکانی ئێوارەدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا دەکرێت بە ئاسـتێکی مامناوەند، بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی تری باشووری هەرێم.

ئاماژەی بەوەش داوە، سبەی دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە لەسەر هەندێک ناوچە . پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تــا 3 پلەی سیلیزی لەناوچە جیاجیاکاندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:.

هەولێر : 39

سڵێمانی: 37

دهۆک : 38

کەرکوک: 41

هەڵەبجە: 39

سۆران : 39

راپەرین: 40

گەرمیان: 43