هه‌ولێر.. له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێكی نوێ درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هه‌ولێر.. له‌باره‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێكی نوێ درا

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ولێر 57%ی كۆی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شه‌ به‌نزین بۆ شاره‌كه‌ دابین بكرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/6/2022، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شاری هه‌ولێر 57% كۆی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت و له‌مه‌وپاش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌شه‌ به‌نزینی هه‌ولێر دابین بكرێت.

گوتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرانی و كه‌می به‌نزین و له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چه‌ند بڕیارێكی نوێمان داوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌: " دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 دیناری له‌مه‌وپاش ته‌نیا بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاس ده‌بێت، هاوكات به‌نزینی 800 دیناریش ته‌نیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ده‌بێ".

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ باره‌ی كوالێتی ئه‌و  به‌نزینه‌ی كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، به‌رده‌وام چاودێری به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك تۆمار بكرێت لێپیچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێت و له‌مه‌وپاشیش هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك سزابدرێت ناو ناونیشانه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.