فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێ، كورد هه‌میشه خه‌باتى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خۆى كردووه، ئێستاش خه‌ڵكى كوردستان لەگەڵ مانەوەی ئەم هەرێمی كوردستانەدان و به‌رگرى ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى قسه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دەكەن و دەیانەوێ رۆحی بەرگری بڕووخێنن، له خه‌یاڵدا ده‌ژین و خەیاڵی خۆفرۆشانەی خۆیان خۆش دەكەن.
نوورى حەمه عەلى، به‌رپرسى میحوه‌رى كه‌ركووكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”خه‌ڵكانێك هه‌ن لێره و له‌وێ قسه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ى كورد خاوه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانین، پێشمەرگەش له ڕابردوو و ئێستا و بۆ ئاینده‌ش هه‌میشه ئاماده‌یە و ئاماده‌ش بووه به‌رگرى له خۆى و گه‌ل و خاكەكە‌ى بكات. گەلی كورد قه‌ت شه‌ڕخواز نه‌بووه و حه‌زى له ئاشتى بووه، بەڵام لەو جێگایه‌ى زوڵمیان لێی كردووه، به‌رگریى قارەمانانەی لە خۆی كردووه.“
گوتیشى: ”ئه‌وانه‌ى لەڕیی میدیاكانیان و سۆشیال میدیاوە، هەوڵی نەهێشتنی رۆحی بەرگری لەنێو خەڵكی كوردستاندا دەدەن، كه‌سانی ڕووخاون، یان ده‌یانه‌وێت به‌پێی حه‌زى ئەوان بێت، بەڵام خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو ده‌م به‌رگری ده‌كات و ته‌نیا جاشه‌كانن كە ئەوەیان ناویت، ئێمه به‌رگری لەم خاكه ده‌كه‌ین، چونكه دەریایەك خوێنمان له‌پێناویدا داوه.“
ئه‌و فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی خسته ڕوو: ”كورد چ له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌یلوولدا و چ پێش شۆڕشى ئه‌یلوول و كۆمارى كوردستان لە مه‌هاباد و شۆڕشى بارزان، هه‌میشه خه‌باتى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خۆى كردووه، ئێستاش خه‌ڵكى كوردستان لەگەڵ مانەوەی ئەم هەرێمەدان و به‌رگرى ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى قسه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دەكەن، له خه‌یاڵدا ده‌ژین و خەیاڵی خۆفرۆشانەی خۆیان خۆش دەكەن.“
نوورى حەمه‌عەلى، به‌رپرسى میحوه‌رى كه‌ركووكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، راشیگه‌یاند: ”خه‌ڵكى كوردستان سەلماندوویەتی له هه‌ر ئه‌گه‌رێك به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بێت، به‌رگری ده‌كات، بەتایبەت پێشمه‌رگه‌كانى، لەناویشیاندا پێشمەرگەكانی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كە له ڕۆژه سه‌خته ناهه‌مواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له حزبه‌كانى دیكەى كوردستان، كه كوردانه بیریان كردووەته‌وه، هه‌میشه له سه‌نگه‌رى بهر‌گریدا بووه و هەر واش ده‌مێنێته‌وه، زۆر لایەن هه‌بووه له ده‌وڵه‌تى عێراق به‌هێزتر، نه‌یانتوانیوه چۆك به میلله‌ته‌كه‌ى ئێمه دابده‌ن، ئێستاش هەر كەسێك ئەو بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت، چارەنووسی وه‌ك سه‌دام ده‌بێت.“
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بزانن و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان هه‌بێت، ئەگەر رووحى به‌گرییان هه‌بێت و له ڕابردوودا خزمه‌تیان به خاكه‌كه‌یان كردبێت، هەرگیز ئێستا ئه‌و قسانه ناكه‌ن.