كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بۆ سێیەم جار بە مووشەك هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

ئەمڕۆ شەممە 25ی حوزەیرانی 2022، بۆ جاری سێیەم، بە مووشەك هێرش كرایە سەر كێڵگەی غازی سرووشتیی كۆرمۆر لە سنووری شاری چەمچەماڵ لە پارێزگاری سلێمانی.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كەمێك لەمەوبەر، بە مووشەك هێرش كراوەتە سەر كێڵگەی غازی سرووشتیی كۆرمۆر كە دەكەوێتە ناوچەی (قادر كەرەم) لە سنووری چەمچەماڵ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە تەنیا لەم چەند ڕۆژەدا، ئەمە سێیەمین هێرشە بكرێتە سەر كێڵگەكە و هێزە عێراقییەكانیش تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردارییان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشەكان نەگرتۆتە بەر.