كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە ئەڵمانیا باسی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتی ئەڵمانیایان کردووە و لەوێ باسی چەند شوێنەواری هەرێمی کوردستان دەکرێت.

د بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''وەکوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان سەردانی شاری (تۆبیگن)مان کردووە و لەو سەردانەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەمان دەبێت و باسی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین''.

بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک گوتیشی: ''لە ڕێکەوتی 20/6/2022 شاندەکە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ کەوت و تاکوو ڕێکەوتی 26/6/2022 لەو وڵاتە دەمێنن و من لە زانکۆی تۆبینگن لە شاری تۆبینگن سیمینارێکم دەربارەی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و دەشتی سلێڤانە بەتایبەتی  پێشکەش کرد و پاشان چەندین چاوپێکەتنمان هەبوو، سەردانی مۆزەخانەی زانکۆکەشمان کرد''.

دووپاتیشی کردەوە کە دوێنێ سەردانی باژێری (فرایبورگ)مان کرد و بەشدار بووین لە پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێکدا کە لەلایەن زانکۆی ئەو شارەوە ڕێک خرابوو، گوتیشی: باسی شوێنەوارەکانی دەشتی سلێڤانە کرا.