زیاتر لە چوار هەزار دوو مووچەیی مووچەکانیان ڕاگیرا، کە بەهۆیەوە یەک ملیار و 253 ملیۆن دینار بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازیدا، لیستی ناوی چوار هەزار و 189 کەس دەستنیشان کراوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە و مووچەکانیان ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە خانەنشینیدا دوو مووچەیی ژمارەیان 1973 کەسە، زیاتر لە 515 ملیۆن دیناری کۆی مووچەی نایاساییان بڕدراوە.
هەروەها فەرمانبەری خانەنشینی دوو مووچەیی کە ژمارەیان 1849 کەسە و نزیکەی 587 ملیۆن دینار پارەیان بڕدراوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی چاکسازی، فەرمانبەری دوو مووچەیی کە ژمارەیان 367 کەسە و سەرووی 150 ملیۆن دیناری ئەوانیش بڕدراوە.
ئەوەش دووپات کراوەتەوە، کە کۆی گشتیی پارەی دوو مووچەیی نایاسایی یەک ملیار و 253 ملیۆن و 626 هەزار و 591 دینارە و پارەکە بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.