گۆڕانکاریی بەسەر کەشوهەوادا دێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گۆڕانکاریی بەسەر کەشوهەوادا دێت

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند.

بەشى پێشبینى لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ هەینی 24/6/2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک و خێرایى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت و مەوداى بینینیش لە نێوان 7 بۆ 9 کم دەبێت".

ئەوەش خراوەتە روو: "سبەی شەممە 25/6/2022، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا، پاشان لە درەنگانى شەودا کاریگەرییەکەی نامێنێ و پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 2 تـا 3 پلە لەناوچە جیاجیاکاندا بەرز دەبێتەوە و مەودای بینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کم دەبێت".

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەی خوارەوە خراوەتە روو:

هەولێر - 42
سڵێمانی - 39
دهۆک - 40
کەرکوک - 44
هەڵەبجە - 40
سۆران - 40
راپەرین - 39
گەرمیان - 45