ئەیاد عەللاوی: پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەیاد عەللاوی: پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەیاد عەللاوی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نیشتمانیی عێراق رای گەیاند پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بەبێ بەشداریی رەوتی سەدر، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە و سەلماندی بەدوای پۆستەوە نییە، هێندەی بەدوای پێكهێنانی حكوومەتێكی نیشتمانییەوەیە، دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

عەللاوی كە سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراقیشە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"، نووسیویەتی وا باشتر بوو هەموو هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی رەوتی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی و ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی تا حكوومەتێك بە هاوبەشی بنیات بنرێت و تیایدا خزمەتی تەواوی رۆڵەكانی گەلی عێراق بكات.

ئەم لێدوانەی عەللاوی لە كاتێكدایە پەرلەمانی عێراق دوای دەست لەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی رەوتی سەدر، هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ درێژەدان بە پرۆسەی سیاسی و دواتریش پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.