ئەو کەسەی بە سەرخۆشی شەقامێکی هەولێری داخست، دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەو کەسەی بە سەرخۆشی شەقامێکی هەولێری داخست، دەستگیر کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رای گەیاند ئەو کەسەی دوێنێ شەو بە سەرخۆشی شەقامێکی هەولێری داخست، دەستگیر کرا.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هاتووە کاتژمێر 12ی دوێنێ شەو بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی شارەوانی کەسێک لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی خواردنەوە کحولییەکان سەرخۆش بووە و بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر شەقامی سەرەکی داخستووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرت.

تۆمەتبارەكە و ئۆتۆمبێلەکەی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی باداوە کراون.