پەرلەمانتارێكی عێراق هەڵمەتێكی ئیمزاكۆكردنەوە لە دژی مستەفا كازمی دەستپێدەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانتارێكی عێراق هەڵمەتێكی ئیمزاكۆكردنەوە لە دژی مستەفا كازمی دەستپێدەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی "فەتح" لە ناو پەرلەمانی عێراقدا هەڵمەتێكی ئیمزاكۆكردنەوەی لە دژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیی عێراق دەستپێكرد.

رەفیق ساڵحی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانیی فەتح دەستی بەكۆكردنەوەی ئیمزا كردووە بۆ ئەوەی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا كازمی ئەنجام بدات.

ساڵحی ئاماژەی بەوە داوە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە كۆكردنەوەی ئیمزا دەكات و داوا دەكەن ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا كازمی، چونكە بەگوتەی پەرلەمانتارەكە، كازمی بێدەنگی هەڵبژاردووە لە بەرانبەر لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.