تیمی بایۆمەتری پارێزگای ههولێر ئاگادارییەکی بۆ ئەو مووچەخۆرانە بڵاوکردەوە کە تاوەکوو ئێستا بایۆمەترییان نەکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/6/2022، تیمی بایۆمەتری پارێزگای ههولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی کە تا ئێستا تۆماری بایۆمەتریان نەکردووە و دەیانەوێت سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری، ئاگاداریان دەکەینەوە لە 26/6/2022، تا 1/8/2022، تۆماری بایۆمەتری دەوەستێت بەمەبەستی کار پێکردنی سیستەمی نوێی تۆماری بایۆمەتری".
ئاماژە بەوەش کراوە: "بۆیە ئاگاداریان دەکەینەوە سەردانی بنکەکانی تۆمار نەکەن تا دوای ١\٨\٢٠٢٢، بەڵام ئهو مووچهخۆرانهى خۆیان تۆماركردووه باركۆدیان بزر كردووه دهتوانن سهردانى بانك بكهن".