كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق لە نێوان ئەو 5 وڵاتانەدایە كە زۆرترین كاریگەریی گۆڕانی كەشوهەوایان لەسەرە

 

عێراق لە نێوان ئەو 5 وڵاتانەدایە كە زەرەرمەندترینن و زۆرترین كاریگەریی گۆڕانی كەشوهەوایان لەسەرە و لە ریزبەندی 39یەمینە لە كەمیی ئاودا.

بە پێی ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق ریكۆردی كەمیی بارانبارینی تۆماركرد لە ساڵی ڕابردوودا، كە دووەم وشكترین وەرزبوو لە ماوەی 40 ساڵدا، هەر ئەم كەمئاویەش رێژەی بیابانبوونی زیاد كرد و كاریگەری لەسەر كەرتی كشتوكاڵدا هەبووە.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە كەمبوونەوەی گەورە لە زەوی كشتوكاڵی و هەمە جۆربوونی بایۆلۆژی لە كشتوكاڵدا پەیدابووە، لە ئەنجامدا زریانی خۆڵینی هەمەجۆر هاتەكایەوە كە تاوەکوو ئێستا لە ساڵی 2022دا بەردەوامە، تەنانەت بووەتە هۆی مردنی مرۆڤیش.

بە ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەنجامی ڕووپێوییەك لە 2021دا كە 7 پارێزگای گرتەوە، دەریخست كە لە 37%ی جووتیارانی گەنم و لە 30%ی جووتیارانی جۆ بەدەست كەمیی و شكست لە بەرهەمدا دەناڵێنن، لە هەمان كاتدا داهاتیش كەمیكرد، چونكە جووتیاران دانەوێڵەی دروێنەكراویان نەبوو بۆ فرۆشتن، كە كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە سەر ئاسایشی خۆراك.