شارەوانی هەولێر هاووڵاتییان لە تەواوبوونی تاپۆی زەوییەکانیان ئاگادار دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شارەوانی هەولێر هاووڵاتییان لە تەواوبوونی تاپۆی زەوییەکانیان ئاگادار دەکاتەوە

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە رێی (باسنیوز)ەوە هاووڵاتییان لە تەواوبوونی تاپۆی زەوییەکانیان ئاگادار دەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بێن تاپۆکانیان وەربگرنەوە.

ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پێشتر لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 126 هەزار کارت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرابوو، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێمە لێژنەیەکمان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پێکهێنا کە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی تاپۆ، کشتوکاڵ، ئاو، شارەوانی تێدایە و راستەوخۆ پەیوەستن بە وەزیری شارەوانییەوە، تا ئەمڕۆ توانراوە 115 هەزار کارت بکرێن بە تاپۆ".

هاوکات سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاشکرای کرد کە لە نێوان 10 تا 12 هەزار کارت ماوە تا بکرێن بە تاپۆ، هۆکارەکەش ئەوەیە کە گرفتی کشتوکاڵی و جووتیاریان لەسەرە بۆیە تەواو نەکراون، بۆ نموونە وەک زەوییەکانی کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە و شوێنەکانی هاوشێوەی ئەو.

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر سودمەند نەبوون لە شاری هەولێر، ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد گوتی: "هیچ نووسراوێکی وامان لەسەر ئەو بابەتە بۆ نەهاتووە".

سەرۆکی شارەوانی هەولێر راشیگەیاند: "پێم خۆشە لە رێگەری دەزگاکەی ئێوەوە هاووڵاتییان ئاگادار بکەمەوە کە کارتێکی زۆر کراوە بە تاپۆ و لە بەشی موڵکایەتییە لە سەرۆکایەتی شارەوانی، هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی تاپۆکانیان سەردانیان نەکردووین، پێویستە بێن و تاپۆکانیان وەربگرنەوە".