لە كەركووک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە كەركووک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

لە گەڕەكی تسعینی شاری كەركووك، تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە كە ئاسەواری فیشەك بە گیانییەوە هەیە.

لەم بارەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی 6ی 2022، یاوەر ئەڵاوێردی، موختاری گەڕەكی تسعینی شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: كاتژمێر 11 و 15 خولەكی شەوی ڕابردوو لە نزیك مزگەوتی محەمەدی گەڕەكی تسیعینی شاری كەركووك، تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە.

گوتیشی: پاشان دەركەوت كە گەنجەكە ئاسەواری فیشەك بە گیانییەوە هەیە و ناوی (یونس جەمیل)ە و دواتر هێزە ئەمنییەكان تەرمی گەنجەكەیان بۆ نەخۆشخانەی دادوەریی كەركووك برد.

هەر ئەمڕۆش پۆلیسی كەركووك لە راگەیاندنراوێكدا ئاشكرای كرد كە بكوژی ئەو گەنجەیان دەستگیر كردووە، هاوڕێی خۆیەتی و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.