دەرماڵە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر دەبڕدرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەرماڵە بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر دەبڕدرێتەوە

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی پشدەر ڕایگەیاند، ژمارەیەک فەرمانبەر بۆ سەر سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی قەڵادزێ کە چەند ڕۆژیک لەمەوبەر کرایەوە دەگوازنەوە و دەرماڵەی تایبەتیشیان پێ دەدرێت.

حوسێن خدر، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی پشدەر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای کردنەوەی سەنتەری راهێنانی پیشەیی قەڵادزێ کە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کردیەوە، ئێستا سەنتەرەکە پێویستی بە کارمەندە لە هەریەک لە بوارەکانی (کۆمپیوتەر، ژمێریاری، کارگێڕی، راگەیاندن، شۆفێر و کارگوزار)''.

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە بانگەوازمان کردووە کە هەر فەرمانبەرێک ئارەزوومەندە دەوامی بچێتە ئەو سەنتەرە و ڕاژەکەی بگوازرێتەوە، دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات''.

ڕونیشی کردەوە: "دوای ئەوەی میلاکی پێویست بۆ سەنتەرەکە تەواو بوو، خولی راهێنان بۆ کارمەندەکان دەکرێتەوە و دەبن بە ڕاهێنەڕ و دەرماڵەی تایبەتیان بۆ دەبەسترێت''.