لە قەزای كەلار، حەوت كەس كە بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە بریندار ببوون لە یەك كاتدا بەمەبەستی چارسەركردنیان گەیەنرانە نەخۆشخانە.
لەم بارەوە، ئاراس كەلاری، ئێشكگری كاریگێڕی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی 6ی 2022، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە رێگای پشتێنەی كەلار حەوت كەس بریندار بوون.
گوتیشی، ئەو حەوت كەسە بەمەبەستی چارەسەركردنیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.