لەسلێمانی نەخۆشی کۆلێرا گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەسلێمانی نەخۆشی کۆلێرا گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار

ماوەی چەند ڕۆژێکە حاڵەتەکانی توشبوون بەنەخۆشی کۆلێرا و سكچوون و ڕشانەوە لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی كردووە، بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە، ڕێكاری توند گیراونەتە بەر و كەلوپەلی شووشە لە چاخانەكانی سلێمانی قەدەغە كراوە و چاودێَََََََریكردنی سەرچاوەكانی ئاو لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە چڕبووەتەوە.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لیژنەی باڵای ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆلێرامان ڕاگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەپارێزگای سلێمانی 56 حاڵەتی توشبوون بە كۆلێرا و زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی سكچوون و رشانەوە تۆمارکراون.

گوتیشی، "ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە پشكنینەكان پشتڕاستیان نەكردۆتەوە كەبە كۆلێرا مردوون یان بەپێچەوانەوە، بەڵام ئێمە ھاوڵاتییانمان لەمەترسییەکانی کۆلێرا و سکچوون و ڕشانەوە ھۆشیار کردووەتەوە و ھەموو لایەکمان ئاگادار کردوەتەوە کە ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە و پێویستە خەڵکی بەھەستیارییەوە خۆی لەو نەخۆشییە بپارێزێت".

دکتۆر سەباح ھەورامی، ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵی باشی گێڕاوە بۆ بەگژداچوونەوەی نەخۆشی سکچوون و ڕ شانەوە و کۆلێرا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەێ نەخۆشییەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا بۆ خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار بۆئەوەی بتوانین بەگژ ئەو نەخۆشییەدا بچینەوە و دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە دابین بکەین.

دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە و کۆلێرا لەھەرێمی کوردستان، لیژنە ھاوبەشەکانی قیمقامی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستی شارەکە، خواردنی سەوزە لە خواردنگەکاندا قەغەکراوە و کەلوپەلی شووشە لەچایخانەکاندا قەدەغەکراون.