(باسنیوز) ناوەڕۆكی راپۆرتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنان بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

(باسنیوز) ناوەڕۆكی راپۆرتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنان بڵاو دەكاتەوە

"به‌ درێژایی 26 كیلۆمه‌تری دیكه‌ تونێل لێ ده‌درێ"

  پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون، درێژە بە كۆبوونەوەی دوێنی چوارشەممەی دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/6/2022، پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون درێژە بە كۆبوونەوەی دوێنی چوارشەممەی دەدات.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕایدەگەیەنێت لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنان راپۆرتێكیان ئامادە كردووە لەبارەی پرۆژەكانی رێگاوبان و یەكەكانی نیشتەجێبوون بە ئامادەبوونی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون گفتوگۆی لەسەر دەكەن، بەپێی راپۆرتەكەیان كە بەدواداچوونی مەیدانی كراوە، دەركەوتووە، 141 پڕۆژە ھەن كە بەم شێوەیە دابەشیان كردووە:

19 لەوپرۆژە وەستاون

10 پرۆژەش ھەڵوەشانەتەوە

50 پڕۆژە پێوانەی كۆتایی بۆ نەكراوە

12 پرۆژە پێوانەی كۆتایی بۆ كراوە

ھەر بەپێی راپۆرتەكە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، 26 كیلۆمەتر تونێل لە پلانیدا ھەیە لەسەرجەم شار و قەزاكان لێبدات، كە دەبێتە كورتكردنەوەی دووری نێوان پارێزگاكان.

لەبارەی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كە بەشێكیان لە قۆناغی كۆتاییدان، بەپێی راپۆرتەكە 72 پڕۆژە و بینا وەستاون و 9004 یەكەی نیشتەجێبوون تەواو بكرێن و رادەستی خاوەنەكانیان بكرێن.

لەبارەی پێشنیازەكانی لیژنەكە داوا دەكەن سندووقی پاڵپشتی دارایی بۆ پرۆژەكانی رێگەوبان دروست بكرێت و ھەمواری یاسای دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتیانی كەمدەرامەت بكرێت.

ھەر بەپێی راپۆرتەكە بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 وە بووەتە ھۆی خاوبوونەوەی پرۆژەكان و لەكاتی ھێرشی داعشیش بەشێكی زۆری ئامێرەكان لەنێو چوون.