بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ڕای دەگەیەنێت، لێخۆشبوونی 15%ی پێشینە و قەرزاکانی سەر هاووڵاتییان، پارەی سوودی دواکەوتووش دەگرێتەوە و پارەیەکی زۆریش بۆ خەڵک دەگەڕێتەوە.
شیرین حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "لێخۆشبوونی 15%ی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێكردن، لە 20ی 6 بۆ 20ی 9 دێژ کراوەتەوە و لێخۆشبوونەکە بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە چوار دەکرێ".
ئەوەشی خستە ڕوو: "بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بە دەستمان گەیشتووە و بانکەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئیشی لەسەر بکەن و مامەڵەی خەڵک وەربگرن".
شیرین حوسێن ئاشکراشی کرد: "ئەوانەی پێشینەکانیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، ھەموو قەرزی پێشینەکە دەبێ بگەڕێننەوە و پاکتاوی بکەن، ئەوکاتە ئەو لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە و دەچن بۆ ئەو بانکانەی پێشینەکانیان لێوەرگرتووە، ئەوکاتە لە رێژەی 15%ی بڕی قەرزەکە خۆش دەبن و لە سەرجەم سزای دواکەوتنیش، کە ھاتووەتە سەر قەرزەکە، خۆش دەبن".
بڕیاری لێخۆشبوونەكە پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێكردن، گەشتوگوزار، پێشینەی هاوسەرگیری و كشتوكاڵی و پیشەسازی و قەرزی ئاو و کارەبا و قەرزی بچووک دەگرێتەوە و بەپێی بڕیارەكە، لە هەر یەک ملیۆن دینار، بڕی 150 هەزار دینار بۆ هاووڵاتی دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان جەختی کردەوە، ئەوە دەرفەتێکی باشە، چونکە ئەمجارە درێژ ناکرێتەوە، گوتیشی: "کەسێک چەندی قەرزەکە مابێت، ئەوە دەبێ بە یەک گوژمە پارەکە بگەڕێنێتەوە، واتا نابێ دابەشی سەر ئەو سێ مانگە بکرێ، داواش له هاووڵاتییان ده‌كه‌م به ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌وه بچن و به هه‌لی بزانن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشینه‌كان له بڕیاره‌كه هاتووه، كه له هه‌مان كاتدا له سوودی دواكه‌وتن لێیان خۆش ده‌بن، له‌و بڕه پێشینه‌یه‌ی وه‌ریشیان گرتووه له 15%ی بڕه پاره‌كه‌ی خۆش ده‌بن".
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی، لە سەرەتای دابەشكردنی پێشینەكانەوە تاوەکوو 31ی12ی2013، بڕی چوار ترلیۆن دینار بۆ پێشینەكان خەرج كراوە و زیاتر لە 231 هەزار كه‌س به هه‌موو جۆره‌كانی لێی سوودمه‌ند بوونە.
هەروەها شیرین حوسێن رای دەگەیەنێت كە ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان هه‌یه، هه‌یانه له ده‌ره‌وه‌ی شار 25 ملیۆنیان وه‌رگرتووه و ناو شاریش 20 ملیۆن دینار، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه هه‌یانه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه و خه‌ڵكێش هه‌یه هه‌ندێكی گه‌ڕاندۆته‌وه"تاكه ڕێگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له كاتی خۆی پێشینه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه ته‌نها سزای دواكه‌وتنمان بۆ داناون كه به گشتی %10ـیه به‌ڵام له كشتوكاڵ %12ـیه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ بره پاره‌یه‌كی پێشینه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه ڕه‌نگه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر تا ده‌گاته پێنج بۆ شەش ملیۆن دینار سزای دواكه‌وتنی كه‌وتۆته سه‌ر ، هی وا هه‌یه سزاكه‌ی گه‌یشتووه‌ته 13 ملیۆن دینار، بۆیه ئێستا هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی پێشینه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی سزاكه‌یان له 13 ملیۆن به‌ره‌و خواره هیچیان لێ وه‌رناگیرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌و بڕه‌ی كه له سه‌ریه‌تی 15% لێخۆشبوونی بۆ ده‌كرێت".