چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستێكی تازە لەبارەی پۆستی سەركۆمار رادەگەیەنێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستێكی تازە لەبارەی پۆستی سەركۆمار رادەگەیەنێ

“چاوەڕێ دەكەین كورد لەنێو خۆیاندا ڕێك بكەون”

ئەندامێكی سەر بە (چوارچێوەی هەماهەنگی) لە پەرلەمانی عێراق، تازەترین هەڵوێستی هاوپەیمانێتییەكەی لەبارەی پۆستی سەركۆماری عێراق راگەیاند.

سائیر جبووری، پەرلەمانتاری سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕوانە لەنێو ماڵی كوردیدا بەربژێری پۆستی سەركۆماری عێراق یەكلا بكرێتەوە، تاوەكوو وەك یەك كوتلە مامەڵە لەگەڵ كورد بكرێت بە ئامانجی تێپەڕاندنی بەربژێری پۆستەكە.

داواشی لە لایەنە كوردییەكان كرد، پەلە بكەن لە ڕێككەوتن و پێشكەشكردنی بەربژێری خۆیان تاوەكوو دەنگی لەسەر بدرێت و دواتریش حكوومەتێكی تازە لە عێراق پێك بهێندرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كردووە كە گفتوگۆیان بۆ دیاریكردنی بەربژێرێك بۆ پۆستی سەركۆمار بەردەوامە، “ماڵی شیعی چاوەڕوانە كوردەكان لە نێو خۆیاندا ئەم بابەتە یەكلا بكەنەوە”.

ئەم هەڵوێستەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەڵوێستێكی تازەیە و پێشتر ئەوان بەرامبەر بە بەربژێری پۆستی سەركۆماری عێراق هەڵوێستێكی جیاوازیان هەبوو و پشتیوانییان لە بەربژێری لایەنێكی دیاریكراو دەكرد.