ناوچە شوێنەوارییەکان بەمەبەستى نۆژەنکردنەوە ڕووپێو دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ناوچە شوێنەوارییەکان بەمەبەستى نۆژەنکردنەوە ڕووپێو دەکرێن

حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕێک بودجەى بۆ نۆژەنکردنەوەى ناوچە شوێنەوارییەکان تەرخان کردووە، بۆ ئەو مەبەستە شوێنەوارى ناوچە جیاجیاکان دەستیان بە ڕووپێوی شوێنەوارەکان کردووە.

لەم بارەیەوە، محەمەد عەلى، گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕێک بودجەى بۆ دابین کردووین بۆ ئەوەى لە پارستن و نۆژەنکردنەوەى شوێنەوارەکان خەرجى بکەین".

گوتیشى: "بۆ ئەو مەبەستە دەستمان کردووە بە ڕووپێوى ناوچە شوێنەوارییەکان لە تەواوى سنوورى ئیدارەى گەرمیان و دواى تەواوکردنى ڕووپێوییەکە بەگوێرەى پێویستیی ناوچە شوێنەوارییەکە، کارى نۆژەنکردنەوەیان بۆ جێبەجێ دەکەین و ئامار و ئامادەکارییەکیشمان لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەى کارى پێویست بۆ ناوچە شوێنەوارییەکانى دیکە بکەین''.

گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد: "بەدەر لە کارى نۆژەنکردنەوە، بڕێک لە بودجەى تەرخانکراو دابین دەکەین بۆ پارستنى ئەو ناوچە شوێنەوارییانەى کە بە هەرجۆرێک مەترسییان لەسەرە".