بێگومان جگەرەكێشان هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە حاڵەتگەلی نەخوازراو و كێشەگەلی تەندروستی.
پسپۆڕان لە گۆڤاری (do you know) ئاشكرای دەكەن: ئەگەر واز لە جگەرە بێنی و چیتر نەیكێشیت، كێشەكانی گەدەت، كە پێشتر هەبووە، چارەسەر دەبێت، هەروەها پێست و تاڵەكانی قژت جوانتر دەنوێنن. ئەگەر واز لە جگەرە بێنی و زیاتر لە پێشوو هەست بە خۆشی و وزەی زیاتر دەكەیت و لە رووی سێكسیشەوە چالاكتر و پڕ وزەتر دەبیت.
ئەگەر واز لە جگەرە بێنی، ئەگەری كەمە تووشی نەخۆشییەكانی دڵ ببیت و لە رووی بۆڕیی هەناسەشەوە تەندروستتری و تووشی پشووتەنگی نابیت.