گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند،هه‌فته‌ى داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌كات و به‌و هۆیه‌وه له ڕۆژانى تاقیكردنه‌وه هێڵەکانی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌وه‌ستێت.
دیلان ڕه‌شاد،به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیشتمانى كه ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ( 27/ 6 / 2022) ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و ڕۆژانه‌ى تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له كاتژمێر (6:30) تاکوو (10:30 ) بەیانی سه‌رجه‌م هیڵه‌كانى ئینتەرنێت دەوەستێندرێن".
گوتیشی: "ئەو بڕیارە رێگرییە لە ئاشکرابوونی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و بۆ ئەم مه‌به‌سته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندبن به پێیەوە".
".
تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12 ى ئاماده‌یى 27ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ و تا 27ى مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن كه قوتابییان جگه له پشووى جه‌ژنى قوربان كه دەکەوێتە ناو كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌بێته پشوو، هه‌فته‌ى دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.