پسپۆڕێكی بواری میدیا، سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆی نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رۆژنامەنووسان، رایدەگەیەنێ، ئەم چاوپێكەوتنانە ده‌رچه و ده‌رفه‌تێكن بۆ خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان، بۆ پێدانی زانیاری له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه ئه‌مه خاڵێكه بۆ گه‌شه‌ی میدیا و ئازادیی راده‌ربڕین و نه‌شونماكردنی دیموكراسی به گرنگ داده‌ندرێت. پێوەند بە دەزگا و كەسی رۆژنامەنووسیش گوتی: ”كه‌سی رۆژنامه‌نووس ده‌بێ بێلایه‌ن بێت، نه‌ك بێلایه‌نیی ئایدیۆلۆجی، یان ره‌گه‌زی، یان ره‌نگ و چینایه‌تی، به‌ڵكوو بێلایه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی پرسیار و له داڕشتن و ته‌نانه‌ت له ده‌ربڕیندا.“
د.سامان جه‌لال، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕ له بوارى میدیا، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان، ده‌رچه و ده‌رفه‌تێكه بۆ خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان، بۆ پێدانی زانیاری له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌مه خاڵێكه بۆ گه‌شه‌ی میدیا و ئازادیی راده‌ربڕین و نه‌شونماكردنی دیموكراسی به گرنگ داده‌ندرێت، بۆیه به‌رده‌وامبوون له دروستكردنی ئه‌م ده‌رفه‌تانه، كارێكی گرنگ و هه‌نگاوێكی نوێیه كە حكوومه‌ت له رێگه‌ی میدیا جۆراوجۆره‌كانەوە، چانسی پێدانی زانیاری ده‌دات و له‌وێوه واته‌وات و گله‌یی و گازنده‌كان هه‌م كه‌م ده‌بنه‌وه و هه‌م رێگەچاره‌ی دروست ده‌ست ده‌كه‌ون.“
گوتیشى: ”له گفتوگۆكانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسه‌كانی ئێمه، هێشتا به‌ته‌واوی له پڕهنسیپهكانی میدیا و بنه‌ماكانی رۆژنامه‌نووسی شاره‌زاییان كه‌مه و جیاوازی له‌نێوان قسه‌ی بازاڕی و بازاڕی قسه‌كردندا ناكەن! كه‌سی رۆژنامه‌نووس ده‌بێ لایه‌نی كه‌م بێلایه‌ن بێت، نه‌ك بێلایه‌نیی ئایدیۆلۆجی، یان ره‌گه‌زی، یان تیره و نه‌ژاد، یاخود بێلایه‌نیی ره‌نگ و چینایه‌تی، به‌ڵكوو بێلایه‌ن له دۆزینه‌وه‌ی پرسیار و له داڕشتن و ته‌نانه‌ت له ده‌ربڕیندا.“
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ”هه‌رگیز نابێ رۆژنامه‌نووس به ته‌شه‌نوج و گرژی قسه بكات و بەهۆی پرسیاره‌كانی گرێكوێره دروست بكات، رۆژنامه‌نووسی باش ئه‌وه‌یه كەسی به‌رامبه‌ر خۆی په‌ست و تووڕه نه‌كات، به‌ڵكوو بیكات به هاوڕێ، به‌تایبه‌تی كاتێك رۆژنامه‌نووسه‌كه بیه‌وێت رێگاچاره بۆ بابه‌تێك بدۆزێته‌وه، نه‌ك ئاڵۆزتر و وێرانتری بكات. زیره‌كی و ئازایه‌تیی رۆژنامه‌نووس له‌وه‌دا نییه كه چه‌ند جنێو و توانج دەدا و ئاگر خۆش ده‌كات، یاخود چه‌ند خۆی نماییش ده‌كات و لایك و كۆمێنت زیاد ده‌كات، به‌ڵكوو له‌وه‌دایه كه پرسیاره‌كانی چه‌ند ده‌ستكه‌وتی بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، چه‌ند چاره‌سه‌ری بۆ ئاسته‌نگییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت و چه‌ند تێگه‌یشتن بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵك زیاد ده‌كات و كۆمۆنیكه‌یشنی دروست له‌نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌دۆزێته‌وه و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر و توندتر ده‌كات، نه‌وه‌ك دیواری نێوانیان ئه‌ستوورتر بكات و حكوومه‌ت له خه‌ڵك و خه‌ڵك له حكوومه‌ت زویر بكات.“
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: ”ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ده‌كرێت ببێته وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك، بۆ حكوومه‌ت، كه له‌مه‌ودوا رۆژنامه‌نووسی ئه‌كادیمی و بێلایه‌ن بناسێ، نه‌ك هه‌ندێك له به‌ناو رۆژنامه‌نووس ئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆیان بقۆزنه‌وه و ره‌واج په‌یدا بكەن، كه ئه‌مه به دروستی به قۆستنەوەی پێگه‌ی رۆژنامه‌نووسی داده‌ندرێت. هه‌ر بۆیه ده‌كرێت حكوومه‌ت به‌ر له هه‌موو شتێك، ده‌ست بە ریفۆرمی میدیا بكات، به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌بینێت رۆژنامه‌نووس هه‌ژاره، له‌وه‌ی كه‌مترین كه‌لوپه‌له‌كانی رۆژنامه‌نووسی لایه، هه‌ژاره له‌وه‌ی پرسیاره‌كانی لاوازن و ناتوانێت پرسیارێكی نوێ دروست بكات! ناتوانێت كۆمۆنیكه‌یشن دروست بكات. كاتێكیش رۆژنامه‌نووس خۆی لێ ده‌بێت به پۆلیس، یان دادوه‌ر یان پارێزه‌ر، ئه‌وه رۆژنامه‌نووس نییه، به‌ڵكوو یان پۆلیسه، یان دادوه‌ره، یان پارێزه‌رە و یان شتێكی دیكەیە، بۆیه ده‌بێ رۆژنامه‌نووس ته‌نیا رۆژنامه‌نووس بێت نەك شتی دیكە.“
د.سامان جه‌لال، پسپۆڕ له بوارى میدیا، راشیگه‌یاند: ”له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نابێت كه‌ناڵه‌كانی میدیا له‌مه‌ودوا یه‌ك تایپ له رۆژنامه‌نووسان بنێرن بۆ هه‌موو بابه‌تێك، یان بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان، ده‌بێت به‌گوێره‌ی ژانره‌كانی میدیا رۆژنامه‌نووس دروست بكه‌ن، به‌و مانایه‌ی، رۆژنامه‌نووسێك ده‌چێته كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی، ده‌بێ له ئه‌ته‌كێتی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی بزانێت، كاتێك رۆژنامه‌نووسێك ده‌بێته هه‌ر جۆرێك له په‌یامنێری، ده‌بێت له هه‌ر شێوه و جۆرێكیان شاره‌زایی ئه‌كادیمیی هه‌بێت، كاتێك ده‌چێته چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی، ده‌بێ له پەیام و ناواخن و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی حاڵی بێت، نه‌ك وا بزانێت هه‌میشه هه‌موو پرسیاره‌كانی دروستن، به‌تایبه‌تی كاتێك له پرسیاری دروست نه‌گه‌ڕاوه، به‌ڵكوو ته‌نیا پرسیاری كۆ كردووەته‌وه.“
سەبارەت بە رۆڵی میدیا لە دروستكردنی رای گشتی، ئەو مامۆستای زانكۆیە دەڵێت: ”میدیا به‌شێكه له فاكته‌ره‌كانی خوڵقاندنی رای گشتی به ئاراسته‌یه‌كی ئەرێنی، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام كاتێك جووڵه‌ی رۆژنامه‌نووسان له ئاستێكی دروستدا نین، ئه‌وا هه‌موو لایه‌ك تووشی سه‌رئێشه و زیان ده‌كه‌ن. پێویستیشە سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هەم پێداچوونه‌وه به كۆی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستاندا بكات و هه‌م پرۆژه‌ی پێگه‌یاندنی رۆژنامهنووسییشی هه‌بێت، چونكه هێزی رۆژنامه‌نووس به ته‌مه‌ن و به زه‌مه‌ن نییه، به‌ڵكوو به‌و وزه ئهكادیمیایانهوەیە كه رۆژنامه‌نووسانی دونیا له‌سه‌ری رێك كه‌وتوون و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن.“
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ”رۆژنامه‌نووسان ده‌بوایه كه‌شێكی وا دروست بكه‌ن كه حكوومه‌ت له پێدانی چانسی به‌رده‌وام به رۆژنامه‌نووسان حەزەر نەكات و وا له به‌رپرسه‌كان بكات كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا، یارمه‌تیی حكوومه‌ت و خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه بدات، نه‌ك رۆژنامه‌نووس نه‌توانێ خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان دابنێت و وا هه‌ست بكات كه هه‌موو خه‌ڵك نه‌خوێنده‌واره. بۆیه زۆر جار پرسیارێكی ناتەواو، پرسیارێكی جوان و دروست و پێویست له‌بار ده‌بات، هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا، هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان وایان هه‌ست ده‌كرد له كۆڕ یان لە سمینارێكدا بن، خۆیان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان ده‌دایه‌وه، یاخود ته‌نیا ده‌ستیان به‌و پرسیاره به‌كالۆری و وزارییانهدا گرتبوو، كه بۆیان نووسرابووەوه كه ئه‌گه‌رچی له‌نێوانیاندا رۆژنامه‌نووسی سه‌ركه‌وتوو و پرسیاری دروست هه‌بوون، به‌ڵام لە كۆی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، رۆژنامه‌نووسان له رازیكردنی خه‌ڵك و حكوومه‌ت سهركەوتوو نه‌بوون.“