دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تازە دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تازە دەکرێ

 

وەزیری بازرگانیی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پێنجەم بەشەخۆراک لە سەبەتەی خۆراک دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێ.

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو26ی6ی2022، پێنجەم بەشەخۆراک لە سەبەتەی خۆراکی ساڵی 2022 دەگاتە بەغدا و پارێزگاکانی تر".

ئاماژەی بەوەش دا، هەموو مادەکانی خۆراک بە تەواوی و بەبێ دواکەوتن و لە یەک کاتدا بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت، گوتیشی: "لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خۆراک دەدرێتە بریکارەکان و دەبێ ڕاستەوخۆ بەسەر هاوڵاتییان دابەش بکرێ".

بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر یەک کیۆ
2- زەیت یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی 1 قوتی 400 غم.
4- پاقلەمەنی 500 غم.
5- لەتکە نۆکی 500 غم.
6- برنج تایلەندی 3 کگم.