جێنشینی كوه‌یت رایگه‌یاند، "به پشتبه‌ستن به ده‌ستووری كوه‌یت بڕیارماندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/6/2022، مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د، جێنشینی وڵاتی كوه‌یت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته‌ی راگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ سه‌ر هێڵی راسته‌ڕێ ، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری گه‌ل.
ئه‌م بڕیاره‌ی شازاده‌ی جێنشینی كوه‌یت له كاتێكدایه كه ململانێ و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان له زیادبوونن.