ژمارەیەک بەرپرسی عێراق گەندەڵییان لێ ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ژمارەیەک بەرپرسی عێراق گەندەڵییان لێ ئاشکرا دەبێت

یه‌كێكیان  460 ملیۆن دینار زیانی له‌ موڵكی گشتی داوه‌

 دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئاشکرای کرد، چوار بڕیاری تاوانباركردن بە دزی و گەندەڵی لە دژی بەرپرسانی ژمارەیەك لە وەزارەتەكان و بانکەکان دەرکراوە.

لەبەیاننامەیەكدا دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: "دادگای تاوانەكانی رەسافە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای پشتیوانیی ئەندازیاریدا سەپاند بەبێ ئامادەبوونی خۆی، بە هۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە، تاوانبار 465 ملیۆن دینار زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندووە".

ئاماژەی بەوەش داوە، دادگای تاوانەكانی ناوەندی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بە ئامادەبوونی خۆی بڕیاری زیندانیكردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانكی كشتوكاڵی دەركرد، هەروەها بەڕێوەبەری بانكی تكریت و سێ كارمەندی، بەهۆی وەرگرتنی پارە و وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر قەرز لە بانكەكە بە سێ‌ ساڵ زیندانی سزادا.

راشیگەیاندووە: "دادگای تاوانەكانی بابل بڕیارێكی دەركرد لەسەر بەڕێوبەری خانەنشینی پارێزگاكە، كە زیندانی بكرێت و غەرامە بكرێت.

دەستەی دەستپاکیی عێراق، ئاشكراشی كردووە: دادگای دەستپاکی بە غیابی بڕیاری زیندانیكردنی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمپانیای غاز و خزمەتگوزاریی دەركردووە بەهۆی تێپەڕاندنی سنووری دەسەڵاتەكانی و دوورخستنه‌وه‌ی بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمپانیاكە و دانانی بەڕێوەبەرێكی دیكە لە جیاتی ئەو."