نرخی سەموون و نان لە توركیا و باكووری كوردستان زۆر بەرزبووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نرخی سەموون و نان لە توركیا و باكووری كوردستان زۆر بەرزبووەتەوە

نرخی نان و سەموون لە باكووری كوردستان و توركیا، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، كە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەمە بۆ یەكەمجارە نرخی یەك سەموون بگاتە پێنج لیرەی توركی.

رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، نرخی سەموون و نان بەرزتر دەبێتەوە، چونكە خاوەن سەموونخانەكان دەڵێن، نرخی ئارد و كارەبا و گازی سروشتیی تا دێت گران دەبێت، بۆیە ناتوانن تەنانەت یەك سەموون بە پێنج لیرەش بفرۆشن و زیادی دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی (سۆزجو)، لە ئیستانبۆڵ سەمونخانەی بێمۆڵەت زۆر زۆرە، بۆیە دەبێت ئەو سەموونخانانە دابخرێت، ئەوكات نرخەكان رێكدەخرێتەوە و ئەگەر دانەخرێت، نرخی یەك سەموون تا 10 لیرە دەڕوات.

لەلایەكی ترەوە، لە بەشێكی زۆری شارەكانی باكووری كوردستان، نرخی سەموون گران بووە، بۆ نموونە لە قارس، بەهەمان شێوەی ئیستانبۆڵ یەك سەموون بە پێنج لیرە دەفرۆشرێت و لە شارەكانی تریش لە نێوان چوار بۆ پێنج لیرەیە.