بەم ڤیتامینە ماندوویی جەستەت بحەسێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەم ڤیتامینە ماندوویی جەستەت بحەسێنەوە

 

هەندێك جار جەستە بەهۆی ئیش و كاری زۆری رۆژانە و پشوونەدان، وەكوو پێویست تووشی ماندوویەتییەكی زۆر دەبێت، كاتێك تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە بوویت، پێویستە بۆ گەڕاندنەوەی وزە بۆ جەستەی ماندووت، گرنگیی بە ڤیتامینی جۆری B12 بدەی.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پسپۆڕانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، ڤیتامینی جۆری B12 ماندوویەتی جەستە دەحەسێنێتەوە و وزەیش بۆ جەستە دەگەڕێنێتەوە، ئەو خۆراكانە، كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی جۆری B12، بریتین لە سەرجەم ئەو بەرهەمە سپییانەی ئاژەڵ، وەك (شیر، پەنیر، ماست،..)، هەروەها لە هێلكەشدا دەست دەكەوێت.