بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دیالۆگ و ئاشتی كۆمەڵایەتی، ئاهەنگێكی بە بۆنەی ڕۆژی دیالۆگ و ئاشتی عێراقی لە بەغدا گێڕا، كە ئامانجی لێی بەرزنرخاندنی فرەییە لە كۆمەڵگای عێراقیدا.
هونەرمەندانی نمایشی كولتووری و میوزیكی لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستاندا بەشدارییان لە ئاهەنگەكەدا كرد كە نوێنەرایەتی چەندین پێكهاتەی ئیتنیكی و ئاینییان دەكرد.
لە ئاهەنگەكەدا كتێبێك بە ناوی "یەكگرتن لە ڕێی خواردنەوە" بڵاو كرایەوە، كە كتێبێكی چێشتلێنانی مێژوویی عێراقیە، سەرنج دەخاتە سەر خواردن وەكو هاندەرێك بۆ یەكگرتن و پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.