فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك سازكرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك سازكرا

 

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك بە نمایشی 15 بەرهەم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە شاری كەركووك بەڕێوەچوو.

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك بە بەرپرسیاریی سەردار زەنگەنە، بە هەوڵی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك و هەروەها بە نمایشی 15 بەرهەم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لەوانە، دانیماڕك، میسر، جەزائیر، ئێران، توركیا، هەرێمی كوردستان و عێراق لە سینەما مۆڵ تایم سەنتەر لە شاری كەركووك بەڕێوەچوو.

ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك لە بڵاوكەرەوەی خۆیدا ڕاگەیاندبوو كە ئەو بەرهەمانە دەتوانن لەم ڕووداوە سینەماییە بەشداریی بكەن كە لە ماوەی ساڵانی 2020، 2021 و 2022 بەرهەم هاتبێتن.

ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی كەركووك بە شێوەی پێشبڕكێی بەڕێوەنەچوو، بەڵام بە دەرهێنەری هەمووی فیلمەكانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵ، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشكەش كرا.