دەیان كۆمپانیای هیندستان دێنە هەولێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەیان كۆمپانیای هیندستان دێنە هەولێر

 له‌ كۆتایی ئه‌م مانگەدا‌ شاندێكی بازرگانیی هیندستان، كه‌ پێك هاتوون له‌ 16 كۆمپانیا له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

بەپێی راگەیاندراوێكی ژووری بازرگانیی هەولێر، سوبهاش كه‌ین، كونسوڵی گشتیی هیندستان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا شاندێكی بازرگانیی وڵاتی هیندستان كه‌ پێكهاتوون له‌ 16 كۆمپانیا له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان به‌ یاوه‌ری باڵیۆزی هیندستان له‌ عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن".

بەپێی راگەیاندراوەكە، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان  ئەو كۆمپانیایانە دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئامانجیش له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووریی وڵاتی هیندستانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئاشناكردنی زیاتری بازرگانانی هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانیان.

ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ رێكخستنی دیدارێك له‌ نێوان بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و هیندستان و هه‌ر هاوكارییه‌ك كه‌ پێویست بكات بۆ زیاتر سوود بینین له‌ هاتنی ئه‌و شانده‌ بازرگانییه‌.