چالاكێكی عێراقی: لایەنگرانی سەدڕ لە كاتی خۆیدا دەچنە ناو ناوچەی سەوزەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چالاكێكی عێراقی: لایەنگرانی سەدڕ لە كاتی خۆیدا دەچنە ناو ناوچەی سەوزەوە

چالاكێكی سیاسیی عێراق ئاشكرای دەكات، دەركردنی فرمانی دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵی لیستی رەوتی سەدر، مانای دەستپێكردنی قۆناغی دابەزینی لایەنگرانی سەدڕە بۆ ناو شەقام، بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوانی جەماوەری.

عەلی بەیدەر، چالاكوانی سیاسیی عێراقی بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “وادەی چاوەڕوانكراو بۆ ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانە دوای جەژنی قوربان و گەڕانەوەی موقتەدا سەدڕ، سەرۆكی رەوتی سەدڕە، لە حەجی ماڵی خوا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “ئەمجارە خۆپیشاندەران دەچنە ناو ناوچەی سەوز، هەروەك چۆن جاری یەكەمیش وایان كرد”.
بەیدەر روونیشی كردەوە: “داواكاریی خۆپیشاندەران هەم داوای سیاسی دەبن و هەمیش خزمەتگوزاری، بەڵام زیاتر جەخت لەسەر لایەنی سیاسی دەكەنەوە و پێدەچێ داوای هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنێكی دیكەی پێشوەختەی نوێ بكەن”.