په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌

لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بەپێی ماددە 58 خاڵی یەک لە دەستوور و لەسەر داواکاری ژمارەیەک لە ئه‌ندامان، رۆژی پێنجشەممە 23/6/2022 ،کاتژمێر 11 په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونەوەیه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، گه‌رچی ئاماژه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كراوه‌، بەڵام به‌ پێی زانیارییه‌كان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ته‌ به‌
پرسی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی ره‌وتی سه‌در كه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ هات كه‌ ئێوارەی دوێنێ 20/6/2022، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئیتلافی نەسر کۆبوونەوە و داوای ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلەی په‌رله‌مانی عێراقیان کردووە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە پرسی دانانی جێگرەوەکانی نوێنەرە دەستلەکێشاوەکانی رەوتی سەدر یەکلابکرێتەوە.