ئیبراهیم تاتڵیساس بە خراپە باسی كوڕێكی خۆی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئیبراهیم تاتڵیساس بە خراپە باسی كوڕێكی خۆی دەكات

ئەو ڕۆژەی لێدرام چووەتە كۆمپانیا و هەموو پارەكانمی لە بانك ڕاكێشاوە

ئیبراهیم تاتڵیساس، گۆرانیبێژی ناوداری توركیا و بەڕەگەز كورد، بە خراپە باس لە كوڕێكی خۆی دەكات بە ناوی ئەحمەد و دەڵێت: ''كەسێكە هەرچی بۆ بكەم فایدەی نییە و خراپە'' و دەشڵێت: ''ئەو ڕۆژەی بە گوللە لێدرام، چووەتە كۆمپانیا و هەموو پارەكانمی لە بانكدا ڕاكێشاوە''.

ماوەیەكی زۆرە ئیبۆ و ئەحمەدی كوڕی نێوانیان باش نییە، ئیبۆ بەردەوام بە كەسێكی ناساڵح و كوڕێكی خراپ ناوی دەبات، چونكە چاوی لەوەیە سەروەتی باوكی ببات و هیچ گرنگی بە تەندروستیی باوكی نادات.

لە تازەترین دیمانەیەدا لەگەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنی (بەیاز تی ڤی)، تاتڵیساس گوتی: ”حەوت دووكانم داوەتە ئەحمەدی كوڕم، هەمووی بەفیڕۆ دا و لەناوی برد، دووكانەكان جوانترین دووكان بوون. هەرچی ویستبێت، خۆی و دایكی، داومە پێیان، ئیتر چیان لە من دەوێت، هەرچی بۆ ئەحمەد بكەم ناتوانم ڕزگاری بكەم لەو زیانانەی لەڕووی ئابوورییەوە دەیكات. بەو تەمەنەمەوە كە 70 ساڵم، كۆنسێرت دەكەم و پارە پەیدا دەكەم، ئیتر بێزار بووم، نازانم خەریكی ئەو بم، یان خەریكی تەندروستیی خۆم، كەمێك بەزەییتان هەبێت، من ڕووبەڕووی خیانەت بوومەتەوە خیانەت. ئەی بۆچی منداڵەكانی ترم وا ناكەن و ئەحمەد دەیكات، ئیتر بێزار بووم زۆر“.

كاتێك تاتڵیساس هاوسەرگیریی لەگەڵ عەدالەتدا كرد، كوڕێكیان بوو بە ناوی ئەحمەد، ئیبۆ زۆر جار عەدالەتیش تۆمەتبار دەكات بەوەی هانی ئەحمەد دەدات بۆ ئەوەی دەست بەسەر سەروەتەكەی باوكیدا بگرێت.

ئیبۆ، چوار جار هاوسەرگیریی كردووە و خاوەنی حەوت منداڵە.