بەگوێرەی زانیارییەكانی پسپۆڕانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو) دژەئۆكسانەكان كاریگەریی باشیان لە جوانیی پێستدا هەیە، بۆ نموونە، ئاشكرای دەكەن، چای سەوز، كە دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسان، پێست لە بەرامبەر شلبوون، چرچ و لۆچ و زیانەكان دەپارێزێت و ئاگاداریی لە خانەكانی پێست دەكات.
ئەگەر دەتەوێ پێستێكی گەش و جوانت هەبێ، هەوڵ بدە رۆژانە كووپێك چای سەوز بخۆیتەوە، بۆ ئەوەی پێستت تووشی پیریی زووڕەس نەبێت و لەبەرامبەر ئەو زیانانەی كە رۆژانە بەر پێست دەكەوێت، بەهێز بێت.