پۆلیسێکی عێراقی لە ڵایڤی فەیسبووک هەوڵی دا خۆی هەڵواسێت بەڵام پەتەكەی چڕا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پۆلیسێکی عێراقی لە ڵایڤی فەیسبووک هەوڵی دا خۆی هەڵواسێت بەڵام پەتەكەی چڕا

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسێکی عێراقی لە ڕێگەی ڵایڤی فەیسبووکەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام لە كاتی هەوڵەكەیدا، پەتەكەی پچڕا.

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە پۆلیسێكی عێراقی لە ناو ماڵەكەی خۆیدا لە ناوچەی كازمیەی شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵی، بە مەستی ڵایڤی فەیسبووكی كردووەتەوە و هەوڵی داوە لە ڕێگەی پەتێكەوە خۆی هەڵواسێت، بەڵام لە كاتی هەوڵەكەیدا، پەتەكە پچڕاوە و بەربووەتەوە.

پۆلیسەكە بەهۆی بەربوونەوەی، سەری بەر زەوی كەوتووە و لە هۆش خۆی چووە.

لەمبارەیەوە لە سۆسیال میدیای عێراقیدا بەشێك لە خەڵك گاڵتەیان بە پۆلیسەكە پێكردووە، كە بە مەستی هەوڵی خۆهەڵواسینی داوە، كەچی لە ئەنجامدا پەتەكەی پچڕاوە و سەری شكاوە، بەشێكیش لە خەڵك سوپاسی خوایان كردووە كە پەتەكە پچڕاوە و لە هەوڵی خۆكوشتنەكەیدا سەركەوتوو نەبووە.