كەشناسێكی عێراقی پێشبینی كرد سبەی شەو شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق بكات و لە هەندێك شوێن خۆڵبارینەكە چڕ دەبێت و لە هەندێك شوێنیش مامناوەند.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سادق عەتیە كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە شەوی سێشەممە شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارین ڕوودەدات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
هەروەها نووسیویەتی خۆڵبارینەكە لە هەندێك شوێن مامناوەند دەبێت و لە هەندێك شوێنیش چڕ دەبێت.
بە تایبەتییش ئاماژەی بەوە داوە كە خۆڵبارینەكە سبەی شەو لە باشووری رۆژئاوای نەینەوا دەستپێدەكات، بەرەو سەڵاحەدین و بەغدا دەچێت.